نیشانەکانی الفعل (علامات الفعل)
نیشانەکانی (الفعل) بریتیین لە (قد، لقد، س، سوف، تاء التأنيث الساكنة، تاء الفاعل، نون التوكيد، نون النسوة) هەر وشەیەک ئەم نیشانانەی چووە سەر ئەوا بریتییە لە (الفعل) کە لە خوارەوە بە نموونە ڕوونیان دەکەینەوە.
نیشانەکانی الفعل (علامات الفعل)
١- تاء التأنيث: هەر وشەیەک "تاء التأنيث"ی پێوە لکابوو ئەوا بریتییە لە (الفعل) وەکو : ﴿وإذا البحار فجرتْ﴾﴿وإذا القبور بعثرتْ﴾﴿علمتْ نفس ما قدمتْ وأخرتْ﴾، جاءتْ فاطمة.٢- تاء الفاعل: هەر وشەیەک ئەم (ضمير)انەی پێوە لکابوو (تُ، تَ، تِ، تما، تُم، تُنَّ) ئەوە (الفعل) ە وەکو : ﴿إني خشيتُ أن تقول فرقتَ بين بني إسرائيل﴾﴿ولم تكونوا أقمتُم ما لكم من زوال﴾.
٣- قد، لقد: هەر وشەیەک لە پێشیەوە حەرفی (قد، لقد) هاتبوو ئەوە (الفعل) ە وەکو : ﴿قد أفلح المؤمنون﴾﴿لقد خلقنا الإنسان﴾﴿لقد رضي الله عن المؤمنين﴾.
٤- س، سوف: هەر وشەیەک حەرفی (س، سوف) لە پێشیەوە هاتبوو ئەوا بریتییە لە (الفعل) وەکو : ﴿سيصلى نارا ذات لهب﴾﴿كلا سوف تعلمون﴾﴿ولسوف يعطيك ربك فترضى﴾﴿كلا سيعلمون﴾.
٥- نون التوكيد الثقيلة أو الخفيفة: هەر وشەیەک (نون التوكيد الثقيلة أو الخفيفة) پێوە لکابوو ئەوە بریتییە لە (الفعل) وەکو : ﴿قل بلى وربي لتبعثنَّ ثم لتنبئنَّ﴾، لاكتبنْ الدرس.
٦- نون النسوة: هەر وشەیەک (نون النسوة)ی پێوە لکابوو وەکو : ﴿قلنَ حاشا لله﴾، احفظنَ القصيدة.
٧- ياء المخاطبة: وەکو : ﴿ولا تخافي ولا تحزني﴾﴿فكلي واشربي وقري عينا﴾.
ئایا (الجملة الفعلية) بریتیە لە چی ؟
(الجملة الفعلية) بریتییە لەو ڕستەیەی کەبە (الفعل) دەستپێدەکات وەکو : ﴿قد أفلح المؤمنون﴾﴿سيصلى نارا ذات لهب﴾.