أسلوب النفي
أسلوب النفي
ئایا (أدوات النفي) ییەکان بریتین لە چی ؟
بریتین لە (ليس، ما، لا، لم، لمّا، لن، إنْ)
١- ليس
ليس چیە ؟
ليس : فیعلی ماضي جامد ناقص
(ليس) چ جۆرە جوملەیەک نەفی دەکات ؟ شوێنەواری إعرابي چیە ؟
ليس نەفی جوملەی ئیسمی دەکات بەم هۆیەوە : ترفع الاسم و تنصب الخبر
ئایا بە (ليس) دەوترێت چی ؟
بە (ليس) دەوترێت (فعل الناسخ) و (فعل الناقص)
ئەگەر داوا کرا بە فیعل ڕستەیەک نەفی بکرێت، ئایا بەچی نەفی دەکرێت ؟
بە (ليس) نەفی دەکرێت چونکە تەنها (ليس) فیعلەو بۆ نەفی کردن بەکاردێت