پێناسە، و سوود، و باسەکانی نەحو
پێناسە، و سوود، و باسەکانی نەحو
نەحو: چەند بنەما و ڕێسایەکە، کە بە هۆیانەوە چۆنیەتی کۆتایی کەلیمەیان (وشەیان) پێ دەناسرێت لەڕووی (ئیعراب، و بیناء) ـەوە.
باس و بابەتەکانی: واتە، ئەو بابەتەی کە نەحو باسی لێوە دەکات کە (کەلیمە و کەلام) ـە.
سودەکەی: پاراستنی زمانە لە هەڵە، بەگوێرەی ئەو ڕێسایانە.
وە اللفظ: کە بریتییە لەو دەنگەی کەلە یەکێک لە بەشەکانی دەمەوە دەردەچێت، وە دەم تیایدا کاریگەرە، ئەگەر ئەو لەفظە بێ مانا بوو، ئەوا موهمەلە، وەک (ديز)، کە موهمەل و بێ مانایە، و ئەگەر خاوەن مانابوو، ئەوا مەوضوعە، وەک (زيد)، کە خاوەن مانایە، و بۆ واتایەک دانراوە.