بەشەکانی الفعل (أقسام الفعل)
فیعل لە سێ بەش پێکهاتووە، ئەوانیش:
- ماضي (ڕابردوو): فیعلێکە دەلالەت دەکات لە شتێک یان قسەیەک کە ڕوویداوە و گوزەراوە وەکو: قام، صام، أكل، نام، مات، كتب....
- المضارع (ڕانەبردوو): فیعلێکە دەلالەت دەکات لەسەر کاتەکانی ئێستا (حاضر) یاخود کاتەکانی داهاتوو، وەکو: يأكل، يشرب، يقوم، ينام، يلعب، يكتب....
- داخوازی (أمر): دەلالەت دەکات لە کاتەکانی داهاتوو بە صيغەی (اِفعَلْ)، جا داهاتوویەکی نزیک بێت یان دوور، وەکو: كافح، اجتهد، اكتب، اشرب، انظر، قوم....